ترەمپ: با سووریا و ئەسەد پارێزگاری لە کورد بکەن

ترەمپ: با سووریا و ئەسەد پارێزگاری لە کورد بکەن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، با سووریا و ئەسەد پارێزگاری لە کورد بکەن و بۆ خاکی خۆیان شەڕی تورکیا بکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە، هەرکەسێک کە دەیەوێت یارمەتی سووریا بدات بۆ پاراستنی کوردەکان بەلای منەوە باشە، ئەگەر رووسیا بێت یان چین یان ناپلیۆن پۆناپارت بێت.

ترەمپ چەند توویتێکی کردووە، لە یەکێکی دیکە لە توویتەکان نووسیویەتی "لەدوای تێکشکاندنی %100ـی خەلافەتی داعش، من بەشێوەیەکی بەرفروان هێزەکانمان لە سووریا بردەدەرەوە. من ئەوەم بە ژەنەڕاڵەکانم گوت، بۆچی ئێمە شەڕ بۆ سووریا و ئەسەد بکەین بۆ پارێزگاریکردن لە خاکی دووژمنانی ئێمە؟ هەر کەسێک دەیەوێت هاوکاری سووریا بکات بۆ پارێزگاریکردن لە کورد ئەوە شتێکی باشە. رووسیا بێت چین بێت یانیش ناپیلیۆن پۆناپارت بێت. هیواخوازم ئەوان کارێکی باش بکەن".
Top