لێندسی گراهام: سه‌نگی سزاكانی سه‌ر توركیا بۆ ئه‌نقه‌ره و جیهانیش پیشبینی نه‌كراون
گوتیشی: سه‌نگ و قه‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی بۆ سه‌ر توركیادا بڕاونه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كن، كه بۆ ئه‌نقه‌ره و جیهانیش پێشبینی نه‌كراون.
كۆنگرێسمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاشكراشیكرد، ئه‌وان ئابووری توركیا داده‌ڕووخێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌و خوێنڕشتنه بوه‌ستێنێت، كه له باكووری سووریا ده‌ستی پێكردووه.
گراهام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سزاكان وه‌ك سزاكانی سه‌ر ئێران سه‌خت و قورسن و توركیا شایانی ئه‌و سزا سه‌ختانه‌یه.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه: ئه‌و هاوبه‌شیه‌ی ئێستا له نێوان هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر پرسی سزادانی توركیا له كۆنگرێس هاتووه‌ته ئاراوه، له مێژوودا كۆده‌نگی له‌م شێوه‌یه‌ی نه‌بینیوه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مشه‌و، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كانی گه‌نجینه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ره‌شنووسی سزادانی توركیایان ئاماده كردووه.
بڵاویشیانكرده‌وه، ئێستا سزاكان ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه په‌سه‌ند بكرێن.
وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌ریكا سزاكانی بۆ سه‌ر توركیا رابگه‌یه‌نێت".
هه‌ر ئه‌مشه‌ویش نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی له كۆنگرێس پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یان له باكووری سووریا ئاماده ده‌كه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌ی سزادانی توركیا گه‌ڵاڵه ده‌كرێت، كه سزاكانی زۆر قورسترن له‌و سزایانه‌ی تا ئێستا كۆشكی سپی به‌رامبه‌ر به توركیا به‌كاری هێناوون.
هه‌روه‌ها پیلۆسی گوتی: دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردووه تا هێرش بكاته سه‌ر باكووری سووریا.
