ئیتاڵیا به مه‌رسوومێك چه‌ك فرۆشتن به توركیا قه‌ده‌غه ده‌كات
دی مایۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا پابه‌ندییه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان چه‌ك به توركیا نه‌فرۆشرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا رۆژی 10ی ئه‌م مانگه باڵیۆزی توركیای له رۆما بانگ كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆی پێ بگه‌یه‌نێت، كه ئیدانه‌كردنی توندی هێرشی توركیا بوو بۆ سه‌ر سووریا.
