پۆتین: هێزه ناشه‌رعییه‌كان له سووریا جێگه‌یان نابێته‌وه
پۆتین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێشتا ئومێد هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سووریا و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوورێك كه مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناو سووریا بپارێزێت. وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش ده‌ڵێت دیالۆگی لایه‌نه‌كان به نێوه‌ندگیریی ڕووسیا، توركیا و ئێران هه‌نگاوی باشی ناوه به‌ره‌وه ده‌ستوورێك كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ڕازی بكات.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بوونی هێزی سه‌ربازیی ڕووسی له‌سه‌ر خاكی سووریا، پۆتین ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی له سووریا بكشێنیته‌وه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی سوریا داوای لێبكات. سه‌رۆكی ڕووسیا هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له‌سه‌ر داوای دیمه‌شق له سووریا‌ن و هه‌وڵی كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سووریا ده‌ده‌ن.
پۆتین له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا چه‌ند جارێك جه‌خت ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتیی خاك و سه‌روه‌ریی سووریا پێویسته بپارێزرێت و سه‌رجه‌م وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ژموون له ناوچه‌كه ڕێز له بڕیاری سوورییه‌كان بگرن. له هه‌مانكاتیشدا پۆتین سوپاسی سعوودیە ده‌كات بۆ هاتنه پێشی له بابه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی ئاشتیخوازانه له‌گه‌ل ڕووسیا و توركیا و ئێران سه‌باره‌ت به سووریا.
باس‌نیوز
