روانگه‌ی سووری: فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان كاروانێكی سوپای سووریا ده‌كه‌نه ئامانج
روانگه‌ی ناوبراو هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌ر له‌وه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بكرێنه ئامانج، كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی سووریا به‌ره‌و شاری ته‌بقه له‌رێگه بوو.
روانگه‌كه دووپاتیكرده‌وه، سوپای سووریا له ناوچه‌ی نێوان ناوچه‌كانی هه‌ژموونی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی مونبج و ناوچه‌كانی قه‌ڵغانی فورات جێگیر بووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ توركیا بڵاو ببنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا حكوومه‌تی دیمه‌شق رایگه‌یاند، هێزی هاوپه‌یمانان رێگه به سوپای سووریا نادات بچێته ناو مونبجه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و حكوومه‌تی سووریا، سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه سنوورییه‌كان، ئه‌مه‌ش بر رێگریكردن له پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای توركیا، كه به نیازه به قووڵایی زیاتر له 30 كیلۆمه‌تر به درێژایی سنوور، بێته ناو خاكی سووریا.
K24
