رووسیا هۆشداری له راكردنی زیندانیانی داعش ده‌دات
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری له راكردنی ئه‌و زیندانیانه‌ی داعش ده‌دات، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا بقۆزنه‌وه و له گرتووخانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه زیندانیكراون.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌لێكسی پاكین، سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا له سووریا "حمێمیم" گوتی: "له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، گرتووخانه هه‌ن كه چه‌كداری داعشیان تێدا زیندانیكراون، هه‌روه‌ها به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌مپی ئاواره‌ش له‌و ناوچانه هه‌ن، كه ژماره‌یه‌كی ئه‌و كه‌مپانه تایبه‌تن به خێزان و منداڵانی داعش".
ئاشكراشیكرد، "به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و زیندانییه‌كان له‌و گۆتووخانه و كه‌مپانه به 120 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت"، ئه‌مه‌ش زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتره كه پێشتر له راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا ئاماژه‌یان پێدراوه.
پاكین گوتی: چه‌كدارانی 36 وڵاتی جیاواز له‌و كه‌مپ و گرتووخانانه‌ن، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه پاسه‌وانی ده‌كرێن.
وه‌ك راشیگه‌یاند، "ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل له كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده هه‌ن، كه له‌وانه‌یه به‌هۆی تێكچوونی دۆخه‌كه له برسان بمرن یانیش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا له‌ناویاندا".
دووپاتیشیكرده‌وه، "بۆ هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین، پێویسته رێككاری به‌په‌له بۆ رێگری كردن كاره‌ساتی مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا بگیرێنه به‌ر.. پرسی رزگاركردنی ئاواره و سڤیله‌كان پێویستی به چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له هه‌یه".
هه‌روه‌ك پاكین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌كرێت دۆخه‌كه ببێته هۆی راكردنی چه‌كدارانی داعش له زیندانه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌كه و گوتیی: "پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی سووریا به‌یه‌كه‌وه كار بۆ رێگریكردن له سیناریۆیێكی له‌م شێوه‌یه بكه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ئاژانسی هاواری نزیك له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له رۆژئاوای كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی عه‌ین عیسای باكووری ره‌ققه یاخیبوون و ئاگریان له گرتووخانه‌كه به‌ردا، زانیاریه‌كانیش ئاماژه به راكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی ئه‌و گرتووخانه‌یه ده‌كه‌ن.
پێشتریش به‌هۆی بۆردومانی توركیا بۆ سه‌ر كه‌مپی عه‌ین عیسای خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری گرێ سپی، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی خێزانه‌كانی داعش له‌و كه‌مپه رایانكرد.
دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا، ماوه‌ی 5 رۆژه توركیا به هاوكاری گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ستیان به هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له دژی هێزه كوردییه‌كان كردووه.
ئه‌و هێرشه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و هێرشه‌وه چه‌ندین وڵات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هۆشدارییان دا، كه ئه‌و هێرشه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و گرتووخانانه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش تێیدا زیندانیكراون و له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش وته‌بێژی حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له راكردنی 800 كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانی داعش له كه‌مپی عه‌ین عیسای رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانه.
