بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا رەخنە لە بڕیارەکەی ترەمپ دەگرن
بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، هێزە کوردییەکان "متمانەیان پێکردین و ئێمەش ئەو متمانەمان لەناوبرد و ئەمەش پەڵەیەکە بە ویژدانی ئەمریکاوە".
بەرپرسێکی دیکەی سوپای ئەمریکا کە ماوەیەک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بووە، رایگەیاند "هەست بە شەرمەزاری دەکەم".
وەڵامی بەرپرسانی هەسەدەش هەمان شێوە و تووندتریشە.
شەڕڤان دەروێش، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج دەڵێت، "خراپترین شت لە لۆجیکی سەربازی و هاوکارت لە سەنگەردا خیانەتە".
بەرپرسانی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش نیگەرانی جیدی خۆیان لەوبارەوە دەردەبڕن.
جۆزیڤ ڤۆتێڵ، فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، "لەم قۆناخە تایبەتییەدا، وادیارە بارودۆخەکەمان وا لێکردووە کە زەحمەتە کوردەکان پەیوەندییەکی هاوبەشانەیان لەگەڵمان هەبێت، ئەوەش بەهۆی بڕیاری سیاسیی ئەم دواییەوە".
