ئێران: دەتوانین کوردانی رۆژئاڤا، حکومەتی سوریا و تورکیا کۆبکەینەوە

ئێران: دەتوانین کوردانی رۆژئاڤا، حکومەتی سوریا و تورکیا کۆبکەینەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئاسایش هەرگیر بەرقەرار نابێت لەڕێگەی دوژمنکاری و هێرشکردنە سەر سوریاوە لەلایەن تورکیاوە، دەشڵێت، وڵاتەکەی بژاردەی باشتر دەکاتە بەردەم بەرپرسانی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ شەممە لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ TRTی تورکیدا رایگەیاند، "ئێران لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات، بەڵام هەرگیز لەڕێگەی دوژمنکاری و هێرشکردنە سەر باکوری سوریا ناتوانێت ئاسایش بەرقەرار بکات".

ئێمە چارەسەری جێگرەوەی دیکەمان هەیە دەتوانین بیخەینە بەردەم تورکیا


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە چارەسەری جێگرەوەی دیکەمان هەیە دەتوانین بیخەینە بەردەم تورکیا".

دەتوانین لایەنە کوردیەکان و حکومەتی سوریا و تورکیا کۆبکەینەوە


زەریف رونیشیکردەوە، "ئێمە دەتوانین لایەنە کوردیەکان وحکومەتی سوریا و تورکیا کۆبکەینەوە، بەپێی رێککەوتن سوپای سوریا و تورکیا بکەین بە بەرپرس لە پارێزگاریکردنی سنورەکانی نێوان هەردو وڵات، ئەم رێگەیە زۆر گونجاوترە بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایش لەو ناوچەیەدا".

نۆی ئەم مانگە، سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێکرد، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دوێنێ هەینی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبو، بەهۆی لەشكركێشییەكانی توركیاوە نزیکەی 100 هەزار هاوڵاتی سڤیل ئاوارەبون.

رێكخراوە جیهانییەكانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە كە بەهۆی لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ ناوچە كوردنشینەكانی باكوری سوریا، چاوەڕێ دەكرێت كارەساتی مرۆیی گەورە بخوڵقێت.





خەندان
Top