دۆناڵد ترەمپ: هێزێکی گەورە دەنێرین و سعودیە پارەکەی دەدات

 دۆناڵد ترەمپ: هێزێکی گەورە دەنێرین و سعودیە پارەکەی دەدات


سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هێزێکی گەورە دەنێرێت و شانشینی عەرەبستانی سعودیە پارەکەی دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، سعودیە رەزامەندیی لەسەر دانی تێچووی هەموو کارێک، کە ئەمریکا دەیکات، داوە.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی هێز و پاڵپشتیی سەربازی دەنێرێتە سعودیە، کە ئەو وڵاتە لەبەرامبەردا پارەی بە ئەمریکییەکان داوە.

پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی یەک هەزار سەرباز، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی، دوو سیستەمی مووسەکیی ساد و پاتریۆت دەنێرێتە سعودیە، بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئەو وڵاتە.





باسنيوز
Top