سوید وه‌ك یه‌كه‌م وڵات هه‌وڵی سزادانی توركیا ده‌دات
ئان لیندی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید رایگه‌یاند، "سبه‌ی داواكاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا ده‌گه‌یێنمه په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌م و داواش له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌م، سزای به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت، له پێشه‌وه‌ی هه‌موو سزاكانیش قه‌ده‌غه‌ی فڕۆشتنی چه‌ك به توركیا".
لیندی دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر رۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مان ئه‌و داواكارییه‌ی په‌سه‌ند كرد، له هه‌مان رۆژ داواكاریمان بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌گه‌یه‌نینه یه‌كیتی ئه‌وروپا".
دوێنێش ئان لیندی ره‌خنه‌ی توندی له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان گرت و داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه‌ی كرد.
