تره‌مپ پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه، كه 55%ـی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه كه به‌سه‌دان هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان تێدا كردووه، له ئه‌دای سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان رازی نین، له‌كاتێكدا ته‌نیا 43%ی به‌شداربووان ئه‌دای تره‌مپیان په‌سه‌ند كردووه، هه‌رچی ئه‌و به‌شداربووانه‌شن كه هیچ رایه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه به‌یان نه‌كردووه، رێژه‌كه‌یان 2%ـیه.
راپرسییه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا باڵانسی تره‌مپ به‌م شێوه‌یه له دابه‌زین بێت، ئه‌وا ناتوانێت به‌رامبه‌ر هیچ ركابه‌رێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌گوێره‌ی ئینته‌رفاكسی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و پرۆسه‌یه له رۆژانی 6-8ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام دراوه و ئامانج له‌و پرۆسه‌یه بۆ دڵنیابوونه‌وه بووه له‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ئێستا دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوای له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، كه به‌هۆیه‌وه تره‌مپ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراته‌كان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی لێشاوێك ره‌خنه ناڕه‌زایه‌تی بووه‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ به ناپاكیكردن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه كورده، وه‌سف ده‌كرێت.
