توركیا و رووسیا لەجێی دۆلار ئالوگۆڕەكانیان بە لیرە و ڕۆبڵ دەكەن
ئەنتۆن سیلیانۆڤ وەزیری دارایی رووسیا رایگەیاند ڕێككەوتنێێكی لەگەڵ توركیادا ئیمزا كردووە بۆ بەكارهێنانی دراوەكانی دوو وڵاتەكە لە بەرانبەر ئەو كەلوپەلانەی ئالوگۆڕی دەكەن.
ڕێككەوتنە نوێیەكەی ئەنكەرا و مۆسكۆ لەپێناو پێكەوە بەستنەوەی بانكەكان و كۆمپانیاكانی توركیایە بە سیستەمی سویفتی رووسی بۆ پارەدان و بەهێزكردنی ژێرخانی توركیا، بەمەش توركیا دەتوانێ كارتەكانی ئێم ئەی ئاڕی رووسی لە شوێنی كارتەكانی ماستەركارت و ڤیزاكارتی ئەمریكی بەكاربێنێت.
وەزیرە رووسیەكە ئاشكرای كردووە كە ژێرخانێكی گونجاوی دارایی بازاڕ بۆ رێككه‌وتننامه‌كه پێك ده‌هێنن و ئاستی خواست له‌سه‌ر دراوه نیشتمانییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌لای دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان به‌رز ده‌كرێته‌وه.
