هێزی كوماندۆی توركیا به‌ره‌و سنووری سووریا به‌ڕێكه‌وت
ئاژانسه توركییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزی كوماندۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیاوه هاتوون و له ویلایه‌تی هاتای كۆبوونه‌وه و به‌ره‌و ویلایه‌تی غازی عه‌نتاب به‌ڕێكه‌وتن.
ئه‌نادۆڵۆ دووپاتیكرده‌وه، "هێزی كوماندۆ" به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له هێزه‌كانی توركیا له سه‌ر سنووری سووریا ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كراون و روونیشی كرده‌وه، هێلیكۆپته‌ره‌كانی توركیا به چڕی له ئاسمانی سنوور ده‌سووڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ك هێزه‌كانی توركیا چه‌ك و پێداویستی زیاتریان بۆ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كه له سه‌ر سنوور جێگیركراون، ره‌وانه كردووه.
ئاژانسه توركییه‌كه ئاشكرایكرد، 10 بارهه‌ڵگری سه‌ربازی، تانك و زریپۆش، ئامێری جیاوازی سه‌ربازی له فه‌رمانده‌یی "لیوای 20ی زریپۆش" له ویلایه‌تی شانلی و ئورفه به‌ره‌و ناوچه‌ی ئاكجه قه‌ڵای سه‌ر سنووری سووریا به‌ڕێكه‌وتوون.
هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی هێزی كوماندۆی توركیا له رێگه‌ی پاسه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته ناوه‌ندی ویلایه‌تی كلیس، كه به چه‌ندین كامیۆن و بارهه‌ڵگری چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی یاوه‌ری ده‌كران و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و قه‌زای ئهلبیلی سنووری سه‌ر به پارێزگای كلیس به‌ڕێكران.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیش ئاشكرایانكردووه، كاروانی چه‌ك و سه‌ربازان له رێوشوێنی توندی ئه‌منیدا به‌ڕێكراون، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له‌و هێزانه بكه‌ن، كه له سه‌ر سنوور جێگیركراون.
لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا رێگه به بوونی رێڕه‌و بۆ تیرۆریستان له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی نادات و ته‌واوی ئامادهكارییهكانیشیان بۆ ئه‌ندامدانی كرده سه‌ربازییه‌كه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی فورات كۆتایی هاتوون.
