وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: تورکیا تاکلایەنە رەفتاردەکات

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: تورکیا تاکلایەنە رەفتاردەکات
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێنتاگۆن رەتیدەکاتەوە گۆڕانکاری لە ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا ئەنجامدابێت. دەشڵێت، "هێزەکانی خۆمان بۆ ئەو شوێنانەی باکووری سووریا گواستووەتەوە کە دوورن لەو ناوچانەی ئەگەر هەیە تورکیا هێرشیان بکاتە سەر".

جۆناتان هۆفمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە باکووری سووریا باشترین رێگەیە بۆ رەخساندنی سەقامگیری.

لە بارەی هەڵوێستی تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، ئەو گوتەبێژە لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، بەداخەوە تورکیا تاکلایەنە رەفتار دەکات.

بە گوتەی جۆناتان، ئەمریکا هیچ گۆڕانکاریێکی لە ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا ئەنجامنەداوە.
Top