دۆناڵد ترەمپ: ئێمە لە جێگەیەک شەڕ دەکەین کە سوودی بۆمان هەبێت
لە توێتەکەدا هاتووە: "وا بڕیار بوو کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە سووریا بمێننەوە، ئەمەش چەند ساڵێک لەمەوبەر بوو. ماینەوە و قووڵتر و قووڵتر بووینەوە لە جەنگێکی نادیاردا و کاتێ من هاتم بۆ واشنتۆن، داعش خۆی دەخوارد لە ناوچەکەدا. ئێمە بەخێرایی و 100% خەلافەتی داعشمان تێکشکاند. نزیکەی سێ ساڵ تێپەڕیوە و کاتی ئەوە هاتووە لەو شەڕە بێ کۆتاییانە بێینە دەرەوە کە زۆربەیان شەڕی هۆز و تیرەیین، سەربازەکانمان دەهێنینەوە نیشتمان.
ئێمە لە شوێنێک شەڕ دەکەین کە سوودی بۆمان هەبێت و ئێمە بۆ بردنەوە دەجەنگین. تورکیا و ئەورووپا و سووریا و ئێران و عێراق و ڕووسیا و کوردەکان دەبێ ئیتر لە بارودۆخەکە تێبگەن و دەبێ بشزانن کە چی دەکەن لەو داعشانەی لە ناوچەکە دەستبەسەرن. هەموویان ڕقیان لە داعشە و ساڵانێکە دوژمنیانە.
لە بەشێکی دیکەشدا نووسیویە: "ئێمە 7,000 میل لە داعش دوورین و دووبارەش داعش تێک دەشکێنین ئەگەر لێمان نزیک بێتەوە."
کۆشکی سپی بە فەرمی ئاشکرای کردووە کە لە ڕۆژهەڵاتی فورات دکێشنەوە و تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەر ڕۆژهەڵات دەست پێدەکات و ئەوان لەو شەڕەدا بێلایەن دەبن.
ئەم هەڵوێستە و ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە کە لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی فورات ئەمریکا و تورکیا پێشتر ڕێک کەوتبوون.
ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی بمە جۆرەیە:
راگهیهندراوی كۆشكی سپی:
ئەمڕۆ، سهرۆك دۆناڵد تڕهمپ به تهلهفوون لەگەڵ سهرۆك ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سهرۆكی تورکیا قسەی کرد. تورکیا بە زوویی دەست بەو هێرشانه لە ناو باکووری سووریا دهكا کە زۆر لە مێژە بهرنامهی بۆ داڕشتوه.
هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا نابنه بهشێك لهو هێرشانهو پشتیوانی لێ ناكهن، هێزهكانی ئهمریكا، کە "خەلافەت"ی داعشیان لهسهر زهوی تێکشکاند چیدی لهو ناوچانه نامێننهوه.
ولایهته یەکگرتووەکانی ئەمریکا شێلگیرانه داوای لە فەڕانسە، ئەڵمان و دەوڵەتەکانی دیکەی ئوڕووپایی کرد، کە ئهو دیله داعشهكان وهربگرنهوه كه لهو وڵاتانەوە هاتوون، بەڵام ئەو دەوڵەتانە ئەوانیان نەویستەوەو داواكهیان پشت گوێ خست.
ئیدی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناتوانێ ئەو دیلانه ڕابگرێ كه تێچویهكی زۆر لهسهر ئهمریكا دهكهوێ. ههنووكه تورکیا بەرپرسایەتی سهرجهم ئەو شەڕکەرانەی داعش بە ئەستۆوە دەگرێ کە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو داو له ئاكامی شكهستی "خەلافەت"ی داعش به زهبری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گیراون.
باسنيوز
