براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی 2019 هەڵبژێردران
ئاماژە بەوەش کراوە هەر یەک لە "ڤیلیام جەی کائیلین جونیور، سەر پیتەر جەی ڕاتکلیف و جۆرج سمنزا" بەهۆی کەشف و بیردۆزی لەبارەی پێکهاتەی گەردیلەکان لەگەڵ ئوکسیجن، بە هاوبەش ئەو خەڵاتەیان پێ بەخشراوە.
ڤیلیەم جەی کائیلین جونیور، مامۆستای پزیشکییە لە زانکۆی هاروارد و تەمەنی ٦١ ساڵە و ساڵی 2016ش خەڵاتی ئۆسکاری "ئێوارد"ی بردووەتەوە.
سەر پیتەر جەی ڕاتکلیف، پزیشکێکی ٦٥ ساڵ و خەڵکی بەریتانیایە و بیرمەندی بواری بایۆلۆژییە کە لەبارەی پەرچەکرداری گەردیلەکانە و لەبارەی کەمیی ئۆکسیجن توێژینەوەی زۆری کردووە.
جۆرج ئێل سەمنزا و خەڵکی ئەمریکا و تەمەن ٦٣ ساڵە و مامۆستای ئانکۆلۆژییە لە زانکۆی پزیشکیی جۆن هاپکێنز، هاوکات بەڕیوەبەری پرۆژەەکانی ئەنستیوتی ئەندازیاریی "گەردیلە"کانە.
باسنيوز
