ئێران: له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی سووریا كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان ده‌كه‌ین

ئێران: له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی سووریا كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان ده‌كه‌ین
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ تەواوی لایەنە كوردییەكانی سووریا كار دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سەر سنووری توركیا و سووریا.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بە توركیایان راگەیاندووە، تاكە رێگە بۆ پاراستنی سنوورەكانی، بڵاوكردنەوەی سوپای سووریایە لەسەر سنوور و لە ناوچە كوردییەكان بە گوێرەی رێككەوتنی ئەدەنە. ئاماژە بەوەش دەكات، ئێران لەگەڵ تەواوی لایەنە كوردییەكانی سووریا كاردەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سەر سنوور.

زەریف جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئەو رێكارانەی توركیا لەسەر سنوور دەیانگرێتە بەر، دژ بە سەروەری سووریان و ھیچ ئامانجێك بەدی ناھێنن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: وڵاتەكەی ئامادەیە كێشەكانی نێوان توركیا و حكوومەتی سووریا چارەسەر بكات، ئاشكراشی دەكات، دەربارەی دروستكردنی ژمارەیەك پرد لەسەر رووباری دیجلە و فورات، دیداریان لەگەڵ توركیا ئەنجامداون بە ئامادەبوونی نوینەرانی سووریا و عێراق.
Top