زەریف هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە رۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنێت

زەریف هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە رۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنێت
وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە لەشکرێشی بۆ رۆژئاوای کوردستان، ئاشکرا دەکات.

محەمەجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا بە رێزگرتن لە خاکی وڵاتانی دراوسێ، دێتە دی.

محەمەدجەواد زەریف هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی رژێمی سووریا و هەموو حزبە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان، چارەسەرێک بۆ بارودۆخی سنوورەکانی نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان (سووریا و تورکیا)، بدۆزێتەوە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ماوەیەکە هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.











باسنيوز
Top