خۆپیشاندان لە شارێکی ئێران ئاڵۆزیی لێ کەوتەوە

خۆپیشاندان لە شارێکی ئێران ئاڵۆزیی لێ کەوتەوە
بەپێی زانیاریی میدیاکان، لە درێژەی ناڕەزایی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری شاری "لوردگان" لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری لە بەرانبەر تووشکردنی خەڵک بە ڤایرۆسی "ئایدز"، ئەمڕۆ شەممەش درێژەی هەبوو و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە.

بەپێی وێنە و گرتە ڤیدیۆکان کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران بڵاو کراوتەوە، ئەمڕۆ شەممە 2019.105 کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی گوندی "چەنار مەحموود"ی سەر بە شاری "لوردگان" لە ناڕەزایی بەوەی ماوەیەک لەموبەر لەلایەن پەرستارێکی تەندروستییەوە کە دەرزیی ئالوودە بە HIV (ئایدز)ی لە خەڵک داوە و دەگوترێت، نزیکەی ٢٠٠ کەس تووش کردووە، دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و هێرشیان کردووەتە سەر بینای قایمقامیەتی و نووسینگەی ئیمام جومعە و سووتاندوویانە".

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن هێزە ئەمنییەکان بەرەنگاری خەڵک بوونەتەوە و بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران تەقەیان کردووە، بەڵام خۆپیشاندان و ئاڵۆزی هەر بەردەوامە.












باسنيوز
Top