ئەمەریکا نوێترین مووشەکی کیشوەر بڕی تاقیکردەوە

ئەمەریکا نوێترین مووشەکی کیشوەر بڕی تاقیکردەوە
هێزەکانی ئەمەریکا مووشەکێکی کیشوەر بڕیان تاقیکردەوە کە دەتوانێت لە دووری زیاتر لە شەش هەزار کیلۆمەتر ئامانجەکەی بپێکێت.

هێزی ئاسمانی ئەمەریکا رایگەیاند لە بنکەی فاندنبرگی ژێر زەوی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بە سەرکەوتوویی مووشەکی "مینوتیمان سێ"یان تاقیکردووەتەوە، کە مووشەکێکی کیشوەر بڕە و دەتوانێت چەند کڵاوەیەکی ئەتۆمی هەڵبگرێت.

تاقیکردنەوەکەی سوپای ئەمەریکا تەنها رۆژێک دوای تاقیکردنەوەی مووشەکێکی دوورهاوێژی کۆریای باکوور بوو، کە بووە هۆی نیگەرانکردنی ئەمەریکا و کۆریای باشوور.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1962، ئەو جۆرە مووشەکە خرایە خزمەتی سوپای ئەمەریکا، لە دژی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بەکارهات، بەڵام بە تەواوی نەیدەتوانی لە یەکەم گورز، ئامانجەکەی بپێکێت، ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و مووشەکەکە پێکان و مەودابڕییەکەی زیاتر کراوە.








K24
Top