بەرپرسێکی باڵای ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو

بەرپرسێکی باڵای ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو
دادگای ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ وەزیری بەرگری پێشووی وڵاتەکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمەریکا سەپاند.

غولام حوسەین ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، بە کەناڵی فەرمی حکوومەتی ئێرانی گوتووە: "وەزیر سیخوڕی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردووە و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە".

ئاشکراشیکردووە، سێ بەرپرسی دیکە بە هەمان تۆمەت بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانیی دەکرێن، بەڵام یەکێکیان سیخوڕی بۆ بەریتانیا کردووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو کەسانەی "خیانەت" لە وڵاتەکەی دەکەن، بە لە سێدارەدان سزایان دەدات.





K24
Top