ڤیان سەبری : وادەی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان دیاری دەکرێت
پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، وادەی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020، بۆ پەرلەمان، دیاری کراوە.
د.ڤیان سهبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق پشتیوانیی لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020، دەکەن.
ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاند، بریاره لە سهرهتای ئەم مانگەوە (مانگی 10ـی 2019) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی پرۆژەیاسای بودجە بکات.
دوای تەواوکردن و پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، رەوانەی پەرلەمان دەکات بۆ پەسەندکردنی.
هەروەها فارس عیسا، نوێنهری حکوومهتی ههرێمی کوردستان لهبهغدا، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان ههولێر و بهغدا بۆ گهیشتن بهرێککهوتن لهسهر بودجه و پرسهکانی دیکه، بهردهوامن.
لەبارەی کاتی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان، ئەحمەد سەفار، بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەپێی یاسا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێ لە رۆژی 15-10-2019 پرۆژەیاساکە بنێرێتە پەرلەمان.
ئەحمەد سەفار هەروەها رایگەیاند، دەبێ پێش ھاتنی ساڵی نوێ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020، لە پەرلەمان پەسەند بکرێت .
باسنيووز
