چین هێزی سەربازیی خۆی نمایش دەکات
کۆماری میللیی چین هێزی سەربازیی خۆی بە چەکە ناوکییەکانیشەوە لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمار، نمایش دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 1-10-2019، سوپای چین بە ئامادەبوونی شی جینگ پینگ، سەرۆکی وڵات، نمایشكی سەربازیی گەورە ساز بکات.
لە نمایشەکەدا، هەموو چەکە بەهێز و مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتە وەک تانک، مووشەکی هەڵگری کڵاوی ناوکیی کیشوەربڕ، ژێردەریایی تۆماتیکی و مووشەکی دوورهاوێژ نمایش دەکرێن.
نمایشەکە لە گۆڕەپانی تیانانمن لە پەکینی پایتەخت بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین، بەڕێوە دەچێت.
کۆماری میللیی چین لە 1-10-1949 لەلایەن ماو تسی تۆنگ، سەرکردەی شیوعییەکانی ئەو وڵاتە، راگەیەندرا.
باسنیوز
