بۆڵتن: کۆریای باکور نیازی نیە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بێت

بۆڵتن: کۆریای باکور نیازی نیە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بێت
راوێژکاری پێشوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە سێ هەفتە لەمەوبەر لەکارەکەی دورخرایەوە رایگەیاند، کۆریای باکور نیازی نیە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بێت.

وادیارە کۆریای باکور بڕیارێکی ستراتیژی نەداوە بۆ دەستبەرداربون لە چەکە ئەتۆمییەکانی


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاندوە، "وادیارە کۆریای باکور بڕیارێکی ستراتیژی نەداوە بۆ دەستبەرداربون لە چەکە ئەتۆمییەکانی، لەڕاستیدا پێچەوانەکەی ڕاستە".

رابەری کۆریای باکور هەرگیز خۆبەخشانە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی نابێت



ئاماژەی بەوەشکرد، کیم جۆن ئون، رابەری کۆریای باکور هەرگیز خۆبەخشانە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی نابێت.

جۆن بۆڵتن یەکێک بو لە بەرپرسە باڵاکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی ترەمپ و هەمیشە راویژی بە ترەمپ دەکرد تاوەکو فشارەکانی سەر کۆریای باکور رانەگرێت



جۆن بۆڵتن یەکێک بو لە بەرپرسە باڵاکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی ترەمپ و هەمیشە راویژی بە ترەمپ دەکرد تاوەکو فشارەکانی سەر کۆریای باکور رانەگرێت، سەرەڕای هەوڵە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوەکیی کۆریای باکور.




خەندان-
Top