ئەمریکا سزا بەسەر 11 کیان و کەسایەتیی رووسیدا دەسەپێنێت
ئەمریکا سزا بەسەر 11 کیان و کەسایەتیی رووسیا بەهۆی ”دەستوەردان“ لە کاروباری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دەسەپێنێت.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو کیان و کەسایەتییانە، کە پەیوەندییان بە ئاژانسی توێژینەوەکانی ئینتەرنێت هەیە، کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دروست کردووە، کە لە مانگی 11ـی 2016 ئەنجام درا و تێیدا دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان، سەرکەوت.
مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، سزاکە چوار کیان و دامەزراوە و حەوت کەسایەتیی رووسی دەگرێتەوە و هۆشداریشی داوە لەوەی، هەر کەسێک مامەڵە لەگەڵ ئەو دامەراوە و کەسایەتییە رووسییانە بکات، هەمان سزا دەیگرێتەوە.
