ئیسرائیل ئه‌نجامی مه‌ترسیدار له لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێرشی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆی ده‌ستده‌كه‌وێت
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئه‌و كه‌ناڵه ئیسرائیلییه، به‌رپرسانی ئیسرائیل له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یان شرۆڤه كردووه و گه‌یشتوونه‌ته چه‌ند ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیدار، گرنگترینیان ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی هاوشێوه‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش پێویست به‌وه ده‌كات ته‌لئه‌ڤیڤ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی بخاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو ببنه‌وه.
یه‌كێك له‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ست به‌رپرسانی ئیسرائیل كه‌وتوون ئه‌وه‌یه، كه هێرشی سه‌ر ئارامكۆ له ڕووی وردی، پلان و پێكانه‌وه توانایه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌بووه و زۆریش كاریگه‌ر بووه، به شێوه‌یه‌ك كه به‌هۆیه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سعوودیه بۆ رێژه‌ی له 50% دابه‌زی و ئه‌م دابه‌زینه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی گازیش هه‌بوو.
لێكۆڵه‌رانی ئیسرائیل جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و هێرشانه به 7 مووشه‌كی كرووز له جۆری "قودس" ئه‌نجامدراوه، كه به بزوێنه‌ری كوالیت به‌رزی چیكی كار ده‌كات، 3 له‌و مووشه‌كانه له رێگا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، مووشه‌كه‌كان به 18 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی درووستكراوی ئێرانی یاوه‌ری كراون، كه هه‌مان كۆپی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی "رافی"ـی خۆكوژی ئیسرائیلیه، كه له‌لایه‌ن پیشه‌سازی سه‌ربازی ئاسمانی ئیسرائیله‌وه به‌رهه‌مده‌هێندرێن، هه‌روه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی هێرشه‌كه ئه‌وه‌یه كه كتوپڕ بووه و له دووری 650 كلیۆمه‌تره‌وه ئه‌نجامدراوه.
له هێرشه‌كه‌دا كه دوو جۆری چه‌ك به‌كارهاتووه و سوود له پێوه‌ری هێز وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ك وردی له پێكانی ئامانج زۆر كاریگه‌ر و بێ پێشینه بووه و مه‌ودای كورتهێنانیان له ته‌نیا 3 مه‌تر زیاتر نه‌بووه.
كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، شێوازی هێرشه‌كه كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ تاران درێژ ده‌كرێت، توانای سیسته‌می چاودێری ئاسمانیشی خستووه‌ته گومانه‌وه و ده‌ركه‌وتووه، ئێران كه خاوه‌ن تهكنهلۆژیایێكی مامناوه‌نده، توانای بهرهوپێشبردنێكی له راده‌به‌ده‌ری درووستكردنی مووشه‌كی دوورمه‌ودا و مامناوه‌ندی ورد و كارای هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه سنووره‌كانی سیسته‌می چاودێریش ده‌به‌زێنن.
له كۆتایی راپۆرته ئیسرائیلیهكهدا هاتووه، هێرشی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ له دوورییه‌ك ئه‌نجامدراوه، كه مه‌وداكه‌ی كه‌متر نییه له 650 كیلۆمه‌تر، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران ده‌توانێت له رێگه‌ی مووشهكهكانییهوه له رۆژئاوای عێراقه‌وه هه‌موو سوچێكی خاكی ئیسرائیل بكاته ئامانج.
