گەنجەکەی نەمسا لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا شکست بە راستڕەوەکان دەهێنێت

گەنجەکەی نەمسا لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا شکست بە راستڕەوەکان دەهێنێت
راوێژکاری نەمسا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی، شکست بە پارتی راستڕەوی وڵاتەکەی دەهێنێت.

رۆژی یەکشەممە 29-9-2019، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی نەمسا بە بەشداریی شەش ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەر، بەڕێوە چوو.

هەڵبژاردنەکە دوای هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی فەرمانڕەوا ئەنجام درا، کە ماوەی 18 مانگ حکوومەتی نەمسای پێک هێنا بوو و بەهۆی ئاشکرابوونی ئابڕووچونی سەرکردەیەکی پارتی ئازادی (راستڕەوی توندڕەو)، لە مانگی 5ـی ئەمساڵ هەڵوەشایەوە.

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، پارتی پارێزگاران بە سەرکردایەتیی سێباستیان کورتز، راوێژکار (سەرۆک وەزیران)ی نەمسا، بە مسۆگەرکردنی %37.2ـی کورسییەکان، زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست هێناوە.

پارتی ئازادی (راستڕەوە توندڕەوەکان) رێژەی %16ـی کورسییەکانی پەرلەمانی بە دەست هێناوە و لەچاو هەڵبژاردنی رابردوو لە ساڵی 2017، کورسییەکانیان کەمی کردووە.

سێباستیان کورتز، لە ساڵی 1986 لە دایک بووە، لە ساڵی 2005 چووەتە کۆلێژی ماف و دواتر بەر لە تەواوکردنی کۆلێژەکە، وازی لە خوێندن هێناوە.

کورتز لە ساڵی 2013 کرایە وەزیری دەرەوە و لە ساڵی 2017ش کرا راوێژکار (سەرۆک وەزیران)ی نەمسا.













باسنيوز
Top