دوای شەش ساڵ تاکە دەروازەی سنووریی نێوان عێراق و سووریا دەکرێتەوە

 دوای شەش ساڵ تاکە دەروازەی سنووریی نێوان عێراق و سووریا دەکرێتەوە


ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی قائیم - ئەلبوکەمال لەنێوان عێراق و سووریا، تەواو بوون و دەکرێتەوە.

کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 30-9-2019، دەروازەکە بە ئامادەبوونی کازم عیقابی، بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکانی عێراق و پارێزگاری ئەنبار، دەکرێتەوە.

دەروازەکە، کە تاکە دەروازەی نێوان عێراق و رژێمی سووریایە، شەش ساڵە بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، داخراوە.

دەروازەی قائیم کەوتووەتە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و لە دیوی سووریاش بە دەروازی ئەلبوکەمال ناسراوە، کە کەوتووەتە سنووری پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا.

عێراق و سووریا سێ دەروازەی سنوورییان لەنێواندا هەیە، کە بریتین لە؛

- رەبیعە - یەعروبییە

رەبیعە لەژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق دایە و یەعروبییەش لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە.

- وەلید - تەنەف

وەلید لە عێراق و تەنەف لە سووریا لەژێر دەسەڵاتی سوپای ئەمریکادان.

- قائیم - ئەلبوکەمال

قائیم لە ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراقی دایە و ئەلبوکەمالیش لەژێر دەسەڵاتی سوپای رژێمی سووریایە.









باسنيوز
Top