زەریف: بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ناتوانن روبەڕوی ئەمریکا ببنەوە، هەر بۆیە بون بەهاوپەیمانی
ئەڵمانیا هەرچەندە خۆی وڵاتێکە، کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، بەڵام ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت، بەبێ ئەمریکا
بەپێی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبونەوەیەکدا لە بەردەم ئێرانیەکاندا لە فرانکفۆرت-ی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەڵمانیا هەرچەندە خۆی وڵاتێکە، کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، بەڵام ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت، بەبێ ئەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکان ی ئەمریکا رێگەی پێبدات.
وڵاتانی ئەوروپا خۆیان لە ئەمریکا نزیک دەکەنەوە و دەبن بە هاوپەیمانی چونکە ئەوان ناتوانن خۆیان رابگرن لەبەردەم ئەمریکادا
ئاماژەی بەوەشکرد، "وڵاتانی ئەوروپا خۆیان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نزیک دەکەنەوە و دەبن بە هاوپەیمانی، لەبەرئەوە نیە کە ئێمە وڵاتێکی لاوازبین، بەڵکو هۆکاری ئەوەیە ئەوان ناتوانن خۆیان رابگرن لەبەردەم ئەمریکادا".
ساڵی رابردو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کشایەوە
ساڵی رابردو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کشایەوە، کە لەگەڵ ئێران، روسیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی واژۆی کردبو، بۆ رێگریکردن لە ئێران لە پەرەپێدانی چەکە ئەتۆمییەکانی، لەبەرامبەردا سزا سەپێنراوەکانی سەر ئەو وڵاتەی بەڕێژەیەکی زۆر کەمکردبوەوە.
لە مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵدا، هەریەک لە بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا رایانگەیاد، دامەزراوەیەکیان دروستکردوە کە دەتوانن بەهۆیەوە لەگەڵ 28 وڵاتی دیکەدا کە یەکێکیان ئێرانە، بازرگانی بکەن بەبێ بەکارهێنانی دۆلاری ئەمریکی، ئەو دامەزراوەشیان بە ئامڕازی پاڵپشتی گۆڕینەوەی بازرگانی ناوبرد.
خەندان
