ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: گوێبیستی پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ پۆتین و سەرۆکەکانی دیکە دەبین
پێموایە پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و زانینی ئەوەی کە ئایا دۆناڵد ترەمپ ئاسایشمانی خستوەتە مەترسییەوە یاخود نا
ئادەم شێف، سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە تۆڕی هەواڵی NBC راگەیاندوە، "پێموایە پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و زانینی ئەوەی کە ئایا دۆناڵد ترەمپ لەمیانەی گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکەکانی دیکەدا بەتایبەتی پوتن ئاسایشمانی خستوەتە مەترسییەوە یاخود نا".
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبارە بەوەی داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردوە لێکۆڵینەوە لەبارەی جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی وڵاتەکەی بکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبارە بەوەی داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردوە لێکۆڵینەوە لەبارەی جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی وڵاتەکەی بکات، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش نیگەرانە لەوەی، رەفتارەکانی ترەمپ ئاسایشی نیشتیمانی و خاوێنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکای خستبێتە مەترسیەوە.
بایدن ئێستا خۆی کاندید کردوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و کاندیدێکی دیاری دیموکراتەکانە
لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا ترەمپ داوا لە هاوتا ئۆکرانییەکەی دەکات لێکۆڵینەوەیەک بکات سەبارەت بە جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا و هەنتەری کوڕی کە پێشتر هەنتەر لە کۆمپانیایەکی گازی ئۆکرانیا کاری کردوە، بەتایبەت بایدن ئێستا خۆی کاندید کردوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و کاندیدێکی دیاری دیموکراتەکانە.
خەندان
