وەزیری ناوخۆی ئێران بەغدا پەراوێز دەخا و سەردانی واست دەکات

وەزیری ناوخۆی ئێران بەغدا پەراوێز دەخا و سەردانی واست دەکات
وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران شاری بەغدای پایتەختی عێراق پەراوێز دەکات و سەردانی واست دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)، عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە 29-9-2019 گەیشتووەتە بەسرا.

عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی لەگەڵ بەرپرسانی واست کۆ بووەتەوە و تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی شیعەمەزهەبی ئێرانی، کردووە، کە سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە نەجەف و کەربەلا دەکەن.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرت و سەرکردە سوننییەکان باس لەوە دەکەن، کە دوای 2003، عێراق بە تەواوی کەوتووەتە ژێر رکێفی ئێران.













باسنيوز
Top