لیوا عه‌بدولعه‌زیز فهغهم، پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز چۆن كوژرا؟
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، فهغهم له ناو ماڵی هاوڕێیه‌كی كوژراوه، ئه‌ویش له‌و كاته‌دا بووه كه فهغهم له‌ناو ماڵه‌كه‌دا بووه، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه، كه هاوڕێیه‌كی و برای هاوڕێكه‌ی لهوێبوونه، دواتریش هاوڕێیه‌كی كۆنی فهغهم دێت، كه ناكۆكی پێشوویان هه‌بووه.
هاوڕی كۆنه‌كه‌ی فهغهم هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵه‌كه و له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆن، ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوانیان ته‌شه‌نه ده‌كات و له ئه‌نجامیشدا ته‌قه له فهغهم ده‌كات و ده‌یكوژێت، دواتریش برای هاوڕێكه‌ی فهغهم بریندار ده‌كات و راده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، دواتریش بكوژه‌كه له رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ پۆلیس كوژراوه.
كوژرانی فهغهم مشتومڕێكی زۆری له ناوخۆی سعوودیه ناوه‌ته‌وه و تا ئێستاش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، زیاتر له 800 هه‌زار تویتی له‌سه‌ر كراوه.
فهغهم به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له ته‌واوی رێوڕه‌سمه‌كان نزیكترین كه‌سی شا سه‌لمان بووه و له نزیكیه‌وه وه‌ستاوه و بچووكترین پێداویستییه‌كانی شا سه‌لمانی جێبه‌جێكردووه، ته‌نانه‌ت توندكردنه‌وه‌ی پێڵاوه‌كانیشی.
K24
