ئۆکرانیا: پێویستبو لەسەرمان لێکۆڵینەوە لە کوڕەکەی جۆ بایدن بکەین

ئۆکرانیا: پێویستبو لەسەرمان لێکۆڵینەوە لە کوڕەکەی جۆ بایدن بکەین
سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەبارەی کوڕەکەی جۆ بایدن، کارێکی پێویستبو بۆ وڵاتەکەیان، بۆ ئەوەی دڵنیابن ئەنجامدانی کارەکەی لە کۆمپانیا گازیەکەی ئۆکرانیادا لە سنوری یاسای وڵاتەکەدایە یاخود نا.

پێویستبو لەسەرمان لێکۆڵینەوە لەبارەی هانتز بایدن، کوڕەکەی جۆ بایدن، جێگیری سەرۆکی پێشوی ئەمریکاوە بکەین


مبکۆلا ئازارۆڤ، سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندوە، "پێویستبو لەسەرمان لێکۆڵینەوە لەبارەی هانتز بایدن، کوڕەکەی جۆ بایدن، جێگیری سەرۆکی پێشوی ئەمریکاوە بکەین، بۆ ئەوەی دڵنیابین ئەنجامدانی کارەکەی لە کۆمپانیا گازیەکەی ئۆکرانیادا لە سنوری یاسای ئۆکرانیادایە یان نا"، بەڵام ئاماژەی بەجۆری ئەو یاسایانەی ئۆکرانیا نەکرد کە باسی لێوەکرد.

پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین، هەتا سنوری ئێمەی بۆ دیاری بکرێت لە خاڵی گونجاوەوە داخڵی سنورەکەمان بێت


لەبارەی ئەوەی ئایا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوەی لە هاوتا ئۆکرانیەکەی کردوە لەبارەی هانتز بایدن-ەوە، لەوەڵامدا سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا وتی، "پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین، هەتا سنوری ئێمەی بۆ دیاری بکرێت لە خاڵی گونجاوەوە داخڵی سنورەکەمان بێت".

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نیگەرانە لەوەی، رەفتارەکانی ترەمپ ئاسایشی نیشتیمانی و خاوێنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکای خستبێتە مەترسیەوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبارە بەوەی داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردوە لێکۆڵینەوە لەبارەی جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی وڵاتەکەی بکات، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش نیگەرانە لەوەی، رەفتارەکانی ترەمپ ئاسایشی نیشتیمانی و خاوێنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکای خستبێتە مەترسیەوە.

ترەمپ داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردوە لێکۆڵینەوە لەبارەی جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی وڵاتەکەی بکات


25ی ئەم مانگە کۆشکی سپی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنیییەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی ئۆکرانیای بڵاوکردەوە و میدیاکانی ئەمریکاش رایانگەیاند، ترەمپ داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردوە لێکۆڵینەوە لەبارەی جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی وڵاتەکەی بکات.

هاوکات وتەبێژی هەڵمەتەکەی جۆ باین ئەوەی رەتکردەوە داوا لە ئازارۆڤ بکات بۆ ئامادەبون لە لێکۆڵینەوەکاندا، هەروەها هەمو ئەو رەخنەگرانەی کە دژی هانتز بایدنن تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان نەخستوەتەڕو لەسەر یاساشکێنی ناوبراو.






خەندان
Top