ئەمریکا داوا دەکات رۆحانی و شاندەکەی خاکی ئەمریکا جێبهێڵن
مۆرگان ئۆرتیگا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: "چیتر پێویست ناكات رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ناو خاكی ئه‌مریكا بمێنێته‌وه‌و ئه‌و وڵاته جێبهێڵێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاشیگەیاندووە: "به‌ته‌واوبوونی كاتی دیاریكراو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چیتر پێویست ناكات له ئه‌مریكا بمێننه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان".
ئەمریکا بە مەرجی ئەوەی جگە لە بارەگای نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و شوێنی مانەوە، رێگا بە هیچ سەردانێکی شاندە ئێرانییەکە نادات، ڤیزای بە رۆحانی و ئەندامانی شاندەکە، دا.
باسنيوز
