سەرچاوەیەکی عێراقی: عەبدولمەهدی بن سەلمان و رۆحانی بانگهێشتی بەغدا دەکات
سەرچاوەیەکی میدیایی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، کە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە نیازە شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کۆبوونەوە، بانگهێشتی بەگدا بکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (گلگامێش)ی عێراقی، سەرچاوەیەکی نزیک لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، عەبدولمەهدی بە گەشبینییەوە هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی دەدات.
ئەو سەرچاوە نزیکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، عەبدولمەهدی بە نیازە بانگهێشتی محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە و حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران بکات بۆ بەغدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵەکەی بۆ کۆبوونەوەی محەمەد بن سەلمان و حەسەن رۆحانی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکای نێوان ئەو دوو وڵاتەیە، بە تایبەت دوای ئەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی رایانگەیاندووە، ئەوان دەچنە بەرەی ئێران.
هەواڵی کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرکردەیە لەکاتێک دایە، کە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایانگەیاندووە، کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە مەحاڵە، بەڵام کۆبوونەوەی بەرپرسانی دیکەی سعودیە و ئێران لە بەغدا، ئەگەر هەیە روو بدات.
باسنيوز
