رووسیا و سووریا داوای گواستنەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن
رووسیا و سووریا داوای گواستنەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکاوە بۆ وڵاتێکی دیکە دەکەن.
باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە ئەمریکا لە ساڵی 1947 دەست بە دروستکردنی کراوە و لە ساڵی 1952 تەواو بووە، بڵام لە ساڵی 1951ـەوە وەک بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەکار دێت.
وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا بە ئاژانسێکی رووسی راگەیاندووە، پشتگیریی داواکەی سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا دەکا بە گواستنەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ولاتێکی دیکە، ”لە نیویۆرک رووبەڕووی ئاستەنگ دەبینەوە“.
پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ دوای ڤیزا نەدان بە بەشێکلە ئەندامانی شاندی رووسیا بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە، رایگەیاندبوو، پێویستە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بگوازرێتەوە وڵاتێکی دیکە،
لاڤرۆڤ ئاماژەی بە پێشنیازی جۆزێڤ ستالینی سەرۆکی پێشووتری یەکێتیی سۆڤیەت کردبوو، کە داوای کردبوو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بگوازرێتەوە شاری سوچی لە باشووری رۆژئاوای رووسیا و پێشنیازەکەی بە ”باش“ ناوبردووە.
باسنيوز
