عادل جوبه‌یر : ماوه‌ی 40 ساڵه ئێران په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌كات
جوبه‌یر گوتیشی: ئێران هاوکاری میلیشیا و کۆمەڵ و تاقمەکان لە عێراق، یەمەن، سوریا، لوبنان و وڵاتانی کەنداو دەكات، ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌م قسانه‌ی عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتوون، كه ماوه‌ی 3 رۆژه به به‌شداری 193 وڵات له نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
