داعش دوای هەڕەشەیەکی ترەمپ هەوڵی رزگارکردنی گیراوەکانی دەدات

داعش دوای هەڕەشەیەکی ترەمپ هەوڵی رزگارکردنی گیراوەکانی دەدات
رێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵی رزگارکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی لە عێراق و سووریا، دەدات.

ئەو هەوڵەی داعش، کە رۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، دوای هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دێت، کە رایگەیاندبوو، ئەگەر فەرەنسا و ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە چەکدارە داعشەکانی خۆیان وەرنەگرنەوە، ئەوا هەموویان دەگوازێتەوە سنوورەکانی ئەوروپا.

هەروەک رۆژنامە بەریتانییەکە لە زاری سەرچاوەکانی بڵاوی کردووەتەوە، داعش بە هەموو شێوەیەک دەستی بە هەوڵی رزگارکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی لە گرتووخانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، رژێمی سووریا و عێراق کردووە.

پێشتریش ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش داوای لە چەکدارەکانی کردبوو هەوڵی رزگارکرنی گیراوەکانیان بدەن.

ژمارەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش، بەپێی راپۆرتەکەی رۆژنامەی سەن، لەنێوان 10 تا 12 هەزار چەکدارە.












باسنيوز
Top