ئەردۆغان: تۆمەتبارکردنی ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە دروست نیە
سەرکردەکانی جیهانم ئاگادارکردوەتەوە لەوەی کە خۆیان لە تۆمەتبارکردنی ئێران لە هێرشەکەی 14-ی سێپتەمبەر بپارێزن
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، سەرکردەکانی جیهانی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی کە خۆیان لە تۆمەتبارکردنی ئێران لە هێرشەکەی 14-ی سێپتەمبەر بپارێزن، ئەو هێرشە لەلایەن یەمەنەوە کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.
ئەگەر بێت و هەمو تۆمەتەکان بخەینە پاڵ ئێران، ئەوە بەهیچ شێوەیەک رێگەیەکی راست نیە
بەپێی وتەکانی ئەردۆغان، بەڵگەکان ئاماژە بۆ ئەوە ناکەن، کە هێشەکە لە ئێرانەوە ئەنجامدرابێت، "ئەگەر بێت و هەمو تۆمەتەکان بخەینە پاڵ ئێران، ئەوە بەهیچ شێوەیەک رێگەیەکی راست نیە".
14-ی سێپتەمبەر هێرشکرایە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە، هەرچەندە حوسییەکانی یەمەن هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت بەڵام واشنتۆن ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبارکرد
14-ی سێپتەمبەر هێرشکرایە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە، هەرچەندە حوسییەکانی یەمەن هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت بەڵام واشنتۆن ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبارکرد، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، هەریەکە لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئێرانیان بە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەرهەرد و دامەزراوە نەوتیەکەی بەقیق و خەریسی سعودیە تۆمەتبارکرد.
خەندان
