ترەمپ پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران و خێزانەکانیان رادەگرێت
سەرۆکی ئەمریکا پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران و وڵاتێکی دیکە و خێزانەکانیان، رادەگرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە پێدانی ڤیزای ئەمریکای بە بەرپرسە باڵاکانی ئێران و ڤەنزوێلا، راگرتووە و بە شێوەی پەنابەریش قبوڵیان ناکات.
بڕیارە نوێیەکەی دۆناڵد ترەمپ ئەو ئێرانی و ڤەنزوێلییانە ناگرێتەوە، کە ئێستا بەشێوەیەکی یاسایی لە ئەمریکا دەژین.
باسنيوز
