رۆحانی: ئەمریکا پاڵپشتیکەری سەرەکی تێرۆرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رۆحانی: ئەمریکا پاڵپشتیکەری سەرەکی تێرۆرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بەداخەوە ویلایلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پاڵپشتیکەری سەرەکی تیرۆرە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.

ئەمریکا روی لە هەر جێگەیەک بکات تیرۆر لەو ناوچەیەدا زیاددەکات، بە پێچەوانەشەوە ئێمە بۆ هەر جێیەک بڕۆین تیرۆر لەناو دەبەین


حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، "ئەمریکا روی لە هەر جێگەیەک بکات تیرۆر لەو ناوچەیەدا زیاددەکات، بە پێچەوانەشەوە ئێمە بۆ هەر جێیەک بڕۆین تیرۆر لەناو دەبەین، بەداخەوە دەبێت دان بەوەدا بنێین کە ئەمریکا پاڵپشتیکەری سەرەکی تیرۆرە لە ناوچەکەدا".

کاتێک پرسیاری لەبارەی دەربارەی هێرشەکەی 14-ی سێپتەمبەر لێکرا، رۆحانی وتی، "با وا دابنێین هێرشەکە لەلایەن ئێمەوە ئەنجامدراوە، پرسیارەکە ئەوەیە ئەو هەمو پارەیەیی بۆ بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە و نیمچە دورگەی عەرەبی خەرجدەکرێت، چۆن نەیانتوانی رێگری لەو موشەکانە بکەن لەپێکانی ئامانجەکە؟".

ئەو هێرشە شەرمەزاریە بۆ دامەزراوە بەرگریەکانی ئەمریکا لە سعودیە


روحانی لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە شەرمەزاریە بۆ دامەزراوە بەرگریەکانی ئەمریکا لە سعودیە.

رۆژی 14ی ئەم مانگە، هێرشکرایە سەر کەرەستەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ و کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە و بەهۆیەوە کێشە بۆ هەناردەکردنی بڕی 5.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی سعودیە کە لەسەدا 70-ی کۆی بەرهەمی ئەو وڵاتەیە دروستکرد، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.



خەندان
Top