مێرکڵ: پێشوازی لە دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەم
سەرەتا هەمو سزاکان لانابردرێن و دواتر کۆببنەوە، پێم وایە ئەوە واقعی نیە
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆبونەوەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا رایگەیاند، "پێشوازی لە دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەم، بەڵام سەرەتا هەمو سزاکان لانابردرێن و دواتر کۆببنەوە، پێم وایە ئەوە واقعی نیە".
حەسەن رۆحانی ئامادەیی خۆی پیشاندابو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چاکسازی یاخود دەستکاریکردنێکی سنوردار لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەدا
پێشتر حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەیی خۆی پیشاندابو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چاکسازی یاخود دەستکاریکردنێکی سنوردار لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەدا، ئەوەش ئەگەر ئەمریکا سەرەتا سزاکانی سەر تاران لاببات.
دوێنێش لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی سكای نیوز-ی بریتانی، برایان هۆك، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند، "واشنتن بەردەوامدەبێت لە سەپاندنی سزاكانی بۆ سەر ئێران و زیادكردنی هێزی سەربازی ئەمریكی لە كەنداو ئەو كارەی زیاتر بەرەو پێشەوە بردوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان وتارێكی بەهێزی پێشكەشكردوە و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە روبەڕوی ئێران بوەستنەوە".
وتەكانی هۆك دوای ئەوە هات کە دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ لەمیانی وتەكانیدا لەبرەدەم كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك رایگەیاند "ئێران لە هەریەك لە وڵاتەكانی سوریا و یەمەن ئاڵۆزی دروستدەكات و هەڕەشەیەكی گەورەیە لە ناوچەكەدا.
خەندان
