عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ تاوتوێكردنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات
له به‌یاننامه‌یه‌كی حكوومه‌تی عێراقدا له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه به‌وه دراوه، "له‌و سه‌ردانه‌یدا عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شا سه‌لمان، شای عه‌ره‌بستانی سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه".
به‌یاننامه‌كه ئاشكراشی ده‌كات: "له سه‌ردانه‌كه‌یدا عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان عێراق و سعوودیه و دۆخی ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كانی هێوردركدنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ریاز تاوتوێ ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی تایبه‌ته به هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق و رۆڵه ئه‌رێنییه‌كه‌ی بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌ڵچوونه‌كان و ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ئێستا له ئارادان، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی دۆست و دراوسێ بۆ به‌رزترین ئاست".
