ئەمریکا هۆشداریدەداتە هاووڵاتیانی لە عێراق

ئەمریکا هۆشداریدەداتە هاووڵاتیانی لە عێراق
دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، باڵیۆزخانەکە داوا لە هەموو ئەمریکییەکی عێراق دەکات ئاگاداری تەشەنەکردنی گرژییەکان بن لە ناوچەکە و ئەوپەڕی سەلامەتی خۆیان لەبەرچاو بگرن.

لە راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هاتووە، لەوانەیە لە چەندین شاردا هێرشی لەناکاو رووبدەن، بەتایبەتی دوای رۆژئاوابوون و داهاتنی شەو، بەدووریش نازانرێت ئەو ئەمریکیانەی لە هەندێ بۆنە و شوێنی ناسراو کۆدەبنەوە، بکرێنە ئامانج.

هەروەها ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن، ئەوانەی لە عێراقن لەشوێنێکی سەلامەت بمێننەوە مۆبایلەکانیان یەکەی تێدابێت و لە شوێنە قەرەباڵخەکان دوورکەونەوە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە بە کۆبوونەوەی خەڵکی بیانی لێی ناوی دەرکردووە.

ئەو راگەیێندراوە دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەهاوەن و مووشەک کرایە ئامانج، هەرچەندە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا رەتیکردەوە هیچ دامەزراوەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یان ئەمریکی کرابێتنە ئامانج، بەڵام شانەی جەنگی عێراق پشتڕاستی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای کردەوە و رایگەیاند، هێرشەکە زیانی گیانی و ماددی نەبووە.
Top