حەسەن رۆحانی: ئۆمێدەوارین بتوانین لە نیویۆركەوە پەیامی ئاشتی بگەیەنین بە جیهان
ئەمڕۆ سێشەممە کۆبونەوەکانی خولی 74 هەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ سێشەممە کۆبونەوەکانی خولی 74 هەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بەڕێوەدەچێت كە تیایدا ژمارەیەك پرسی گرنگ تایبەت بە ناوچەكە و جیهان دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
"ناوچەكەمان بە رەوشێكی زۆر سەختدا تێپەڕدەبیت، ئۆمێدەوارین بتوانین لە نیویۆركەوە پەیامی ئاشتی بگەیەنین بە رای گشتی جیهان
حەسەن رۆحانی، سەرۆک كۆماری ئێران بە گەیشتنی بۆ نیویۆرك بە مەبەستی بەشداریكردن لە کۆبونەوەکانی خولی 74هەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رۆژنامەوانان دوا و رایگەیاند، "ناوچەكەمان بە رەوشێكی زۆر سەختدا تێپەڕدەبیت، ئۆمێدەوارین بتوانین لە نیویۆركەوە پەیامی ئاشتی بگەیەنین بە رای گشتی جیهان سەبارەت بە كۆتاییهێنان بەسەرجەم دەستوەردانەكان لە كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
وڵاتەكەم خوازیارە سەرجەم لایەنەكان پابەندبن بە بەڵێنەكانیان و یاسا نێودەوڵەتییەكان
حەسەن رۆحانی جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی کە وڵاتەكەی خوازیارە سەرجەم لایەنەكان پابەندبن بە بەڵێنەكانیان و یاسا نێودەوڵەتییەكان.
خەندان
