بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەناوبانگترین شاری گەشتیاریی تورکیا دەهەژێنێت

 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەناوبانگترین شاری گەشتیاریی تورکیا دەهەژێنێت


بومەلەرزەیەکی بەهێز بەناوبانگترین شاری گەشتیاریی تورکیا دەهەژێنێت و بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا زانیاری دەخاتە روو.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24-9-2019، بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 4.6 لە شاری ئیستەنبوڵی داوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا رایگەیاندووە، سەنتەری بوومەلەرزەکە دەریای مەڕمەڕە بووە و جگە لە ئیستەنبوڵ، هەموو دانیشتووانی ویلایەتەکانی دەوروبەری ئیستەنبوڵ، هەستیان پێ کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

ئیستەنبوڵ، کە کەوتووەتە باکووری رۆژئاوای تورکیا، پایتەختی دووەمی تورکیایە و یەکێکە لە بەناوبانگترین شارە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتە، کە ساڵانە دەیان ملیۆن گەشتیاری بیانی، سەردانی دەکەن.






باسنيوز
Top