دۆناڵد ترەمپ: سەربازانی ئەمریکا لە پۆڵەندا زیاددەکەین

دۆناڵد ترەمپ: سەربازانی ئەمریکا لە پۆڵەندا زیاددەکەین
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە پۆڵەندا زیاددەکەن، بەڵام مەبەستیان زیادکردنی ناکۆکیەکانیان نیە لەگەڵ روسیادا، دەشڵێت، "پۆڵەندا هەڵدەستێت بە دروستکردنی دامەزراوەی تایبەت بۆ پێشوازی لەهێزەکانمان".

هێزەکانی ئەمریکا لە پۆڵەندا زیاد دەکەین، بەڵام ئەم هەنگاوە پەیوەنیدار نیە بەهیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر روسیا


بەپێی فرانس پرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوێنێ دوشەممە لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ هاوتا پۆڵەندییەکەی لە پەراوێزی کۆبونەوەی گشتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک رایگەیاند، "هێزەکانی ئەمریکا لە پۆڵەندا زیاد دەکەین، بەڵام ئەم هەنگاوە پەیوەنیدار نیە بەهیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر روسیا".

پۆڵەندا هاوڕایە لەگەڵ لێدوانە دوبارەوەبوەکانی هاوپەیمانانی ئەتڵەسی کە بەڕادەیەکی زۆر پشت بە هێزەکانی ئەمریکا دەبەستێت لەو ناوچەیەدا


ئاماژەی بەوەشکرد، پۆڵەندا هاوڕایە لەگەڵ لێدوانە دوبارەوەبوەکانی هاوپەیمانانی ئەتڵەسی کە بەڕادەیەکی زۆر پشت بە هێزەکانی ئەمریکا دەبەستێت لەو ناوچەیەدا، هەمو تێچوی هێزەکانیشیان لەلایەن پۆڵەنداوە دابین دەکرێت.

پۆڵەندا هەڵدەستێت بەدروستکردی دامەزراوەی تایبەت بەهێزەکانمان، من دڵنیام بەشێوەیەکی سەرەنج راکێش دەردەچێت


لە درێژەی لێدوانەکەیدا ترەمپ رونیکردەوە، "پۆڵەندا هەڵدەستێت بەدروستکردی دامەزراوەی تایبەت بەهێزەکانمان، من دڵنیام بەشێوەیەکی سەرەنج راکێش دەردەچێت، هەمو خەرجیەکانی دامەزراوەکەش لەلایەن ئەوانەوە دابین دەکرێت".

ترەمپ هیچ رونکردنەوەیەکی لەبارەی ئامانجی پلانی بەهێزکردنی هێزی سەربازی لەگەڵ پۆڵەندا نەخستەڕو، بەڵام وتی، "هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی دیکەمان لە ئەوروپاوە رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێت".





خەندان-
Top