سعودیە بڕیارێکی نوێ لەبارەی پۆشینی حیجاب دەردەکات

سعودیە بڕیارێکی نوێ لەبارەی پۆشینی حیجاب دەردەکات
بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی سعودیە، لەسەر نەپۆشینی حیجاب نابێت هیچ ژنێکی ئەو وڵاتە یان سەردانیکارێک دەستگیربکرێت، هەرکەسێکیش سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی سعودیە پاڵپشت بە بڕیارێکی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی بڕیارەکەی دەرکردووە و گشتاندنیشی بۆ سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان کردووە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەشهاتووە، پۆلیس بەرپرسە لە دەستگیرکردنی هەر کەسێک کە بێڕێزی بە ژنان و سەردانیکاران بکات و دەبێت کەشێکی ئارامیان بۆ بڕەخسێندرێت.

ئەو گشتاندنەش لە رێککەوتی بڵاوکردنەوەی لە تەواوی ناوچەکان کاری پێدەکرێت جگە لە مەککە و مەدینە نەبێت.

ئەو بڕیارەی سعودیە لەکاتێکدایە وێنەی بەشێک لە ژنانی سعودیە لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوبووە کە بەبێ حیجاب بەسەر شەقامەکانی سعودیەدا دەگەڕێن، ئەو ژنانە کە خۆیان وەکو هەڵگەڕاوە ناساندووە و پۆشینی حیجابیان رەتکردووەتەوە.
Top