عێراق و چین 8 رێككه‌وتننامه‌ی گه‌وره‌ی بازرگانی واژوو ده‌كه‌ن

عێراق و چین 8 رێككه‌وتننامه‌ی گه‌وره‌ی بازرگانی واژوو ده‌كه‌ن
بە ئامانجی پەرەپێدانی بە پەیوەندیە بازرگانییەكانی نێوانیان، عێراق و چین 8 رێككەوتنی گەورەی بازرگانی واژوو دەكەن.

شاندی حكوومەتی عێراق بە سەرۆپكایەتی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فواد حوسێن وەزیری دارایی و چەندین بەرپرسی دیكەی عێراق و ھەرێمی كوردستان، چەند گرێبەستێكی بازرگانییان لەگەڵ حكوومەتی چین و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە واژووكرد، بڕیاریشە چین لە بواری ژێرخانی بنەڕەتی پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراق بكات.

حكومەتی چین ئامادەیی دەبڕیووە، كه‌ وەبەرھێنان لە كەرتە جیاوازەكانی عێراق فراوان بكات و پەیوەندیە بازرگانیەكانیش بگەیەنێتە بەرزترین ئاست.

پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھەوڵدەدەن تا 10 ساڵی داھاتوو ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ چین بگەیەننە 500 ملیار دۆلار.
Top