ئۆپۆزسیۆنی توركیا: هاوڕێكانی ئەردۆغان بە هۆی ئێمەوە لە ئەكەپە جیابوونەوە
ئایكوت ئێردۆغدو جێگری سەرۆكی جەهەپە و ئەندام پەرلەمانی توركیا، لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی (سۆزجو)ی توركی، ئاماژەی بەوە داوە كە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان ئەنجامی ئەو لێكترازان و لاوازییەیە كە ئەكەپە دووچاری بووەتەوە، بۆیە ئەردۆغان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ لەناوبردنی هاوپەیمانیی میللەت كە لە نێوان جەهەپە و پارتی باشدا بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دروست بوو.
دەشڵێ "تاكە دەردی ئەردۆغان لەناوبردنی هاوپەیمانی میللەتە، دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكانی هەدەپەش هەر لەبەر ئەو هۆكارە بووە. بۆیە پێویستە جەهەپە و پارتی باش هاوپەیمانیەتیەكەیان بەهێزتر بكەن، چونكە نابێت ئەوە نەبینین كە لەم وڵاتەدا كێشەی نادادی و نەبوونی دیموكراسی هەیە".
ئێردۆغدو هەروەها باسی لەوە كردووە كە پێوستە گوێ لە هاووڵاتیان بگرن و چیرۆكێكی بە پێز بنووسنەوە، چونكە توركیا پێویستی بە نووسینەوەی چیرۆكی ئاشتی و برایەتی هەیە، هەر كێ بتوانێ بە جوانی ئەو چیرۆكە بنووسێتەوە، دەیباتەوە.
باسنيوز
